ئازاد تەها وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتووچۆی پارێزگای دهۆک، دەربارەی ڕووداوەکە ڕایگەیاندووە” ئێوارەی دوێنێ سێشەممە کارمەندێکی پۆلیسی هاتووچۆی قەزای سێمێل لە کاتی کارەکەی لەسەر رێگای بازگەی ئالوکا، ئۆتۆمبێلێک لێیداوە و بەسەختی برینداربوو”.
ئەوەشی خستەڕوو، دوای ڕووداوەکە رەوانەی نەخۆشخانەی ئازادی کرا بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی، بەڵام پاش چەند کاژمێرێك لە نەخۆشخانە لەبەر سەختی برینەکەی درەنگانی شەوی ڕابردوو گیانی لەدەستدا.
بەپێی زانیارییەکان، ئەو پۆلیسە ناوی (خ، م، ح)ە و لە ئێستادا تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی دهۆک کراوە و دوای توێکاری رادەستی کەسوکاری دەکرێتەوە.