بەپێی نوسراوێك كە ڕۆژی ٢٧ی ئەم مانگە دەرچووە و واژووی ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی لەسەرە، تێیدا هاتووە، لەسەر ڕاسپاردەی نووسینگەی سەرۆك وەزیران مەسرور بارزانی، بە مەبەستی كەمكردنەوەی بارگرانی لەسەر هاوڵاتییان لە كاتی تۆماركردنی خانووبەرە، بڕیادرا:
– بەپێی ماددەی ٣٧ی ڕسوماتی پول ژمارە ٧١ی ساڵی ٢٠١٢ی هەمواركراو ڕێژەی ١% كە لە خەمڵاندنی موڵك وەردەگیرێت، بكرێت بە ڕسوماتی پولی كە تەنها ١٠٠٠ دینار بێت.
– ڕسوماتی تۆماركردنی موڵك بەڕێژەی ٢% وەردەگیرێت، بەپێی ماددەی ٤٨ لە یاسای ڕسوماتی دادییەكان ژمارە ١١٤ی ساڵی ١٩٨١ بەشێوەیەك هەژماردەكرێت كە ٢% ڕسومات وەربگیرێت لە ٥٠% لە خەملاندنی موڵك.
– بەپێی هەردووخاڵی ١ و ٢ی سەرەوە پێویستە ڕسوماتی تۆماركردنی موڵك كە بەڕێژەی ٣% وەرەدەگیرێت، دابەزێندرێت بۆ ڕێژەی ١% لە خەملاندنی موڵك.