رێبوار حەمەلاو شوانی
سەرەڕای هەموو ئاستەنگ و پیلان و قەیرانە دەستکرد و ئاڵنگارییەکان خولی شەشەمی پەرلمانی کوردستان نەخشەیەکی نوێی بۆ هەرێمی کوردستان داڕشتەوە و کەتێیدا بەڕێژەیەکی بەرچاو و ملیۆنی بەشداریان لە پرۆسەی هەڵبژدارن و دەنگدان کرد و بەتایبەتی زیاتر لە 812 هەزار کەس دەنگ و متمانەیان بە پارتی دیموکراتی کوردستان دا کە دەکاتە نزیکەی 47%ی کۆی دەنگەکان و بە بەراوەرد لەگەڵ هەڵبژاردنەکانی 2021 پەرلەمانی عێراق پارتی بە رێژەی زیاتر لە 200 هەزار لە ژمارەی دەنگەکانی زیادی کردووە و جگە لەو دەنگانەی نەخوێندرانەیەوە یانیش سووتان .
بەشداریکردنی ئەم رێژە دەنگدەنگانە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ، ئاماژەیە بە هوشیاری و پەرۆشی خەڵکی کوردستان بۆ داهاتوو و چارەنووسی قەوارەی هەرێمی کوردستان و بەرگریکردن پرۆسەی سیاسی داهاتوو و داڕشتنەوەی داهاتووی ئەم هەرێمە بە ولایەنەی کە هەمیشە و لە سەختترین هەلومەرجەکاندا ئامادە بووە خاک و گەلەکەی بپارێزێت و لە پێناویدا باجی گەورە و قوربانیی ببەخشێت و سازش لە سەر مافە دەستوورییەکانی نەکات .
دەتوانین بڵێن کە ، ئەو دەنگدان و متمانەبەخشینەی بە پارتی ، لە یەکەمین خولی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کە لە ڕێککەوتی 19/5/1992 بەڕێوە چوو ، زۆر گەورەترە کاتێک ژمارەی دەنگەکانی پارتی بۆ زیاتر لە 515 هەزار دەنگ زیادی کرد و ئەمجارە لەکۆی 95 کورسی پەرلەمانی جگە لە 5 کورسی کۆتاکان ، پارتی دەبێتە خاوەن 42 تا 44 کوسی ، ئەو ئاماژەیە بەو متمانە گەورەیەی کە خەڵکی کوردستان بە پارتی ددیموکراتی کوردستانیان بەخشی و جارێکی تر بووە هێزی سەرەکی و یەکڵاکەرەوە بۆ بڕیاردان لە سەر داهاتووی هەرێمی کوردستان.
ئەم بەشداریکردنە فراوانە خەڵکی کوردستان و دەنگدانیان بە پارتی ، ئاماژەیەکی دیکەیە بەوەی خەڵکی کوردستان خوازیارن کە ئەو ئارامی و ئاوەدانییە کە وەک شۆڕشێکە و لە سەردەستی بارزانی بەرپابووە بەهیچ جۆرێک خامۆش نەبێت و رانەوەستێت .
دەبێت ئەو راستییەش بزانین کە ، ئەو نەخشە تازەیە سیاسییەی هەرێمی کوردستان ڕەنگدانەوەی ئیرادەی دیموکراسیخوازانە و ئازادی گەلی کوردستانە ، لەگەڵ ئەوەی کە زۆرینەیان دەنگیان بە پارتی دیموکراتی کوردستاندا، ئامانجی سەرەکیی سەرۆک مسعود بارزانیش ئەوەیە کە بەم متمانە و دەنگانەی خەڵکی کوردستان نەخشەڕێگەی کوردستانێکی بەهێزتر دابرژێت وەک چۆن جەنابیان فەرموویان یەک پەرلەمان و یەک حکوومەت و یەک هێزی پێشمەرگە و لە هەمانکاتیشدا کۆی ئیرادەی هێزە سیاسییەکانی کوردستان و هەموو پێکهاتە و ئایین و ئایینزاکان بێت .
ئێستا ئیتر کاتی ئەوە هاتووە ، کوردستان خاوەن دەستووری خۆی بێت ، ناکرێت وەک پێنج خولی رابردووی پەرلەمانی کوردستان ، لە پێناو بەرژوەندی هەندێک کەسی و حزبی هەرێمی کوردستان خاوەن دەستوور نەبێ و ڕێگری لێبکرێت ،چونکە بە پێی دەستووری هەمیشەیی عێراق ، هەرێمی کوردستان پێوستە دەستوری خۆی هەبێت .
سەرکەوتنی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان ئاماژەیە بەوەی کە ، هەموو ئەو بریار ناڕەوایانەی کە دژی پەرلەمان و سەروەری و کۆمیسۆنی باڵاکانی سەربەخۆیی هەڵبژاردن و راپەرسیی هەرێمی کوردستان شکستی پێهێنا و ڕەتی کردەوە و کاتی ئەوەیە بە داڕشتنەوەی یاسایی هەڵبژاردن و چارەسەری ڕیشەیی کورسی کۆتاکان و چەند کێشەیەکی تر هەرێمی کوردستان لە گشت ڕوویەکەوە بەهێزتر بکەینەوە .
هەروەها کاتی ئەوەیە کە ، بەخێرایی و ڕۆحێکی وەرزشی کابینەی دەیەم کە درێژەپێدەری کاروانی ئاوەدانی و شۆڕشی کشتوکاڵی و گەشەپێکردنی کوردستان پێکبهێنرێت و ئەو لایەنانەی کە دەیانهەوێت بەشدار بن نابێت مێژووی رابردوو دووبارە بکەنەوە و دەبێتە پشتیوانی هەموو هەنگاوەکانی حکوومەتی کوردستان بن بۆ تەواوکردن و بنیاتنانی کوردستانێکی بەهێز لە گشت بوارەکانی خزمەتگوزاری و ئاوەدانی و چاکسازی و هەژماری من و بەدیجیتاڵکردنی کاروباری هاووڵاتیان و ئاسانکاری بۆیان و خزمەتگوزاری زیاتر لە بواری ئاو و کارەبا و ڕێگەوبان و چارەسەری ڕیشەیی بۆ کێشەکانی تر و پارێزگاریکردن لە سەروەری و یاسا ، ئەمەش ئامانجی سەرەکی خەباتی پارتی دیموکراتی کوردستانە ، کە بارزانی ئاڵاهەڵگر و پێشەنگی ئەو ئامانجەیە کە قوربانیدانی خەڵکی کوردستان شایستەی لەوە زیاترە کە تێیدا ژیانێکی خۆشگوزەران و ئاڕام بەسەر ببەن .
بە تایبەتی کەڕوانگە و دیدگای پارتی بە درێژایی مێژووی بزاڤی رزگاریخوازی کوردستان بە پراکتیک کاری کردووە، کە تێیدا هەموو نەتەوە و ئایین وئایینزاکان بەشداربن لە پرۆسەی کوردستانێکی بەهێزتر و گەشەسەندوتر ، ئەوەش ئەو ئاراستەیە پارتی دیموکراتی کوردستان لە پێناویدا خەبات و قوربانی زۆر بۆ پارێزگاریکردن لەکوردستان بۆ بەخشیووە .