زاری كرمانجی-چۆمان
دوای ڕاگیرانی پڕۆژەكە جارێكی دیكە لەلایەن ڕێكخراوی نەوەكانی ئەیلوول دەست دەكرێتەوە بە بنیادنانی نانەوەخانەی پێشمەرگەكانی سەردەمی شۆڕشی ئەیلوول لە كۆسپی سپی سنووری قەزای ڕواندز.
لەمبارەیەوە هونەر كاكە ئەحمەد، بەرپرسی رێكخراوی نەوەكانی ئەیلوول لە دەڤەری باڵەكایەتی، بە زاری كرمانجی راگەیاند ” لەبەردەوامی نۆژەنكردنەوەی شوێن و بارەگاكانی سەردەمی شۆڕشی ئەیلوول، لە سنووری قەزای چۆمان، ئەو شوێنەی كە پێشووتر نانەوەنەخانەی پێشمەرگەكانی شۆڕشی ئەیلوولی مەزن بووە، لە كۆسپی سپی نزیك گوندی پیرسوان لە سەر رێگای سەرەكی (سۆران-چۆمان) لە سنووری قەزای ڕواندز، كارەكانی نۆژەنكردنەوەی دەست پێدەكەینەوە”.
گووتیشی: ” هەرچەندە چەند ساڵێك لەمەوبەر شوێنی ئەو نانەوەخانەیە راماڵ دراوەو ئامادەكراوە، بەڵام بەهۆی هاتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا پڕۆژەكە ڕاگیرا، لە دوو مانگی ڕابردوودا لە كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ سكرتاریەتی بارهگای بارزانی قسەمان لەسەری كردووەو ئایندەیەكی نزیكدا دەست دەكەین بە نۆژەنكردنەوەی نانەوەخانەكە.































































