زاری كرمانجی-ڕواندز
سەرۆكی شارەوانی قەزای ڕواندز بڵاوی كردەوە: ” لەگەڵ قائیمقامی قەزای رواندز و بەڕێوبەری گشتی شارەوانیەكانی سۆران و بەڕێوبەری بەشی باخچەكان، سەردانی سەرسپیلكانمان كرد بە مەبەستی تاوتوێكردنی پرسی جوانكاری بۆ ئەم شوێنە”.
چیایی محەمەد، ئاماژەی بەوەشداوە: “بڕیارە لەسەر بودجەی بەرێوبەرایەتی گشتی شارەوانیەكانی سۆران، ئەم شوێنە جوانكاری بۆ بكرێت كە خۆی دەبینێتەوە لە دانانی كەپری گەشتیاری و دروست كردنی سەوزایی و پیادەڕۆیی. لەسەر بودجەی قائیمقامیەتی قەزای رواندز دارچاندن و سیستەمی ئاودێری و حەوزی ئاوی بۆ دروست بكرێت.
بەپێی زانیارییەكان پێشوشتر خەڵكانێك زبڵ و خاشاكیان لەم شوێنە فڕێداوەو چەند جارێك لەلایەن سەرۆكایەتی شارەوانی ڕواندز هۆشداریان پێدراوە دواجار ڕێگریان لێكراوە، بەمەش شوێنەكە دەكرێتە گەشتوگوزار.

































































