زاری كرمانجی-سۆران:
به‌یانیی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2024/10/29 نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له دیدارێكدا له هه‌ولێر له‌گه‌ڵ سه‌ید عه‌ممار ئه‌لحه‌كیم، سه‌رۆكی ڕه‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانیی عێراقی، هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌نجامه‌كانی تاوتوێ كرد و به‌ڕێز ئه‌لحه‌كیم پیرۆزباییی سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژاردنی له نێچیرڤان بارزانی كرد، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و دۆخی ناوچه‌كه، بیروڕایان گۆڕییه‌وه.
هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر گرنگیی به‌رده‌وامیی گفتوگۆی هه‌ولێر ـ به‌غدا كرده‌وه و هاوڕا بوون كه چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به لێكگه‌یشتن و له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور، ده‌بێته هۆی پته‌وكردنی ئارامی و سه‌قامگیریی زیاتری عێراق.
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه كاری پێكه‌وه‌یی و هاریكاریی نێوان هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان و پێكهاته‌كانی عێراقیان له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی باڵای وڵات‌دا، به پێویست له قه‌ڵه‌م دا.
له دیداره‌كه‌دا هه‌ردوولا داكۆكییان له‌وه كرده‌وه كه پێویسته هه‌موو لایه‌ك كار بۆ ئه‌وه بكه‌ن ئارامی و سه‌قامگیری له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بپارێزرێت، به هیچ شێوه‌یه‌ك عێراق له ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌كه‌وه نه‌گلێت و له لێكه‌وته‌كانی به‌دوور بێت.