“ئەمریکا لە هێر.شەکانی ئیسرا*ئیل بۆ سەر ئێران بەشدار نەبووە”
زارى کرمانجى:
لە پەیامەکەدا دەلێت: ” دەمانەوێت عێراق لە کەرتی وزەدا پشت بە خۆی ببەستێت و هەروەها ریفۆرم لە سیستەمی بانکی عێراق بۆ ئێمە گرنگە”.
ئاماژەى بەوەشکردووە ” ئێمە تەنها مامەڵە لەگەڵ حکومەتی عێراق دەکەین نەک فشارە ناوخۆییەکان، عێراق وڵاتێکی گرنگە لە سەقامگیرکردنی ناوچەکەداو هەوڵمانداوە عێراق سەربەخۆیی هەبێت”
باسى لەوەشکدرووە، ئێمە بەرژەوەندیی هاوبەشمان لەگەڵ عێراقدا هەیە، پەیوەندییەکانمان لەگەڵ عێراق لەسەر بنەمای بەرژەوەندییە هاوبەشەکان بەرەوپێش دەچێت، لەگەڵ ئەوەشدا
پەیوەندییەکی بەهێزمان لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا هەیە.