زارى کرمانجى
بەگوێرەی میدیا عەرەبییەکان، سێشەممە، 29-10-2024، حزبوڵلای لوبنانی، بەفەرمی “نەعیم قاسم”ـی بە ئەمینداری گشتی هەڵبژارد و جێگەی حەسەن نەسروڵلا دەگرێتەوە کە لە 29ـی ئەیلوول لە هێرشێکی ئیسرائیلدا بۆ سەر بەیرووت کوژرا.
حزبوڵلای لوبنانی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، “بە پشتبەستن بە باوەڕبوون بە خودای گەورە، پابەندبوون بە ئیسلامی موحەممەدیی ڕەسەن و پابەندبوون بە بنەما و ئامانجەکانی حزبوڵلا و بەپێی میکانیزمی پەسەندکراوی هەڵبژاردنی ئەمینداری گشتی، شورای حزبوڵڵا ڕازی بوو بە هەڵبژاردنی شێخ نەعیم قاسم وەک ئەمینداری گشتی حزبوڵلا، هەڵگری ئاڵای پڕ بەرەکەت لە ئەم ڕێگەیەدا، داوای لە خودای مەزن کرد کە ڕێنمایی بکات لەم ئەرکە گەورەیەدا لە سەرکردایەتیکردنی حزبوڵلا و مقاوەمەی ئیسلامیی”.