زاری کرمانجی :
ڕێکخراوی هیومان ڕایتس وۆچ لە بارەی هێرشەکانی ئەم دوایەی ئێران بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان ڕاپۆرتێکی بڵاو کردەوە و ڕای دەگەیێنێت :” هێرشەکانی ئەم دوایە کە کرانە سەر خاکی هەرێمی کوردستان بە بیانووی بوونی حزبە ئۆپۆزیسیۆنە ئێرانییەکان، ناوچەی مەدەنییان گرتووەتەوە.”
لە ڕاپۆرتەکەی ڕێکخراوی ناوبراو ئەوەش هاتووە :” هێرشەکان هەندێک پێگە و ناوچە و گوندیان کردووتە ئامانج کە هیچ چالاکییەکی سەربازیی و سیاسیی ئەو حزبانەی تێدا نەبووە.”
ڕێکخراوی هیومان ڕایتس وۆچ تەکیدی لەوە کردووەتەوە وەک هەموو جارێک خەڵکی مەدەنی بوونەتە قوربانیی هێرشە بەردەوامەکانی ئێران.