ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی گشتی بلێ، بڵاوی كردەوە، دوا ئەوەی بۆ ماوەیەك نەشتەرگەرییەكانی قوڕگ و لووت و گوێ لە نەخۆشخانەی فێركاری بلێ نەدەكران دووبارە دەست بە نەشتەرگەری كرایەوە.
هۆكارەكەشی بەهۆی نەبوونی پزیشكی پسپۆر بوو لەم بەشە، ئێستا پزیشك عومەر سەعاد پسپۆری نەشتەرگەری قوڕگ و لووت و گوێ لە نەخۆشخانەكە دەوام دەكات و ڕۆژانە هەر نەخۆشێك پێویستی بە نەشتەرگەری بێت بۆی دەكات.


































































