درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە سنوری پارێزگای دهۆک کەوتەخوارەوە و ڕێگای نێوان دێرەلووک بۆ ئامێدی داخرا و ڕێگەی هاوڵاتییان گیراوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە سنووری ئامێدی سەر بە پارێزگای دهۆک کەوتە خوارەوە، بە هۆیەوە ڕێگای نێوان شارەدێی دێرەلووک بۆ شارۆچکەی ئامێدی داخرا و ڕێگای هاوتوچۆی هاوڵاتییان داخرا.
هەروەها تا ئێستا نازانرێت درۆنەکە لە کوێوە هاتووە و بە هۆی ئەوەی بۆمبڕێژکراوە کەس نزیکی درۆنەکە نابێتەوە.































































