مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
درەنگانی شەوی ڕابردوو، ژنێك لە كۆمەڵگەی چڕەی سەر بە قەزای ئاكرێ سێ خانووی سووتاند و بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانی ناوچەكەش هۆكاری سووتاندنی خانووەكان بۆ كێشەیەكی كۆنی كۆمەڵایەتی گەڕاندەوە .
ئیبراهیم فەریق، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی ئاكرێ لەمبارەیەوە ڕاگەیاند “بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتییەوە، سێ خانووی چۆڵكراوی هاووڵاتییان لەلایەن چەند ژنێكەوە سووتێنراون،”
دەشڵێت “ئاگرەكان لەلایەن دوو ئۆتۆمبێلی ئاگركوژێنەوە و ژمارەیەك لە كارمەندی بەرگریی شارستانی بە هەماهەنگی پۆلیسی كۆمەڵگەكە بە زوویی كۆنترۆڵ كرا و ڕووداوەكەش جگە لە زیانی ماددی، زیانی گیانی لێ نەكەوتەوە.”































































