مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
شەرقولئەوسەت بڵاوی كردەوە زیاتر لە دە هەزار ژن و كچی یەمەنی لەلایەن چەكدارە حووسییەكانەوە دەستدرێژیی سێكسییان كراوەتە سەر لەو كاتەوەی دەسەڵاتی ئەو وڵاتەیان گرتووەتە دەست.
ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت لەسەر زاری بەرپرسی یەكێك لە ڕێكخراوە ناوخۆیییەكانی یەمەن كە ناوەكەی ئاشكرا نەكراوە، بڵاوی كردەوە كە ژن و كچانی یەمەنی لە ترسی چەكدارانی حووسییەكان، لە ماڵەكانیان ناینە دەرەوە و ڕێكخراوەكەش لە ئێستادا هەڵمەتێكی ئەلیكترۆنییان دەستپێكردووە بۆ دروستكردنی ناڕەزایەتی گشتی.
هاوكات بە پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی تۆڕی یەمەنی بۆ ماف و ئازادییەكان، تا ئێستا زیاتر لە 10 هەزار یەمەنی سكاڵایان تۆمار كردووە، كە لە لایەن حووسییەكانەوە دەستدرێژییان كراوەتە سەر.