مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
ڕۆژنامەیەكی توركی ئاشكرای دەكات زیاتر لە دوو ملیۆن منداڵ لە سەر شەقام و شوێنە گشتییەكان و ناو كارگەكانی توركیا كار دەكەن و ڕایدەگەیەنێت “بە هۆی هەژاری و كاركردنی قوڕس، مەترسی لە سەر ژیانی ئەو منداڵانە هەیە،”
ڕۆژنامەی (ئەڤرەنسەل) ئاماری منداڵە كاركەرەكانی باكووری كوردستان و توركیای بڵاو كردەوە و ڕایگەیاند “دوو ملیۆن منداڵ، بەهۆی هەژارییەوە كرێكاری دەكەن و مەترسی لەسەر ژیانیان هەیە،”
بەپێی ئامارەكەی ئەڤرەنسەل ژمارەی ئەو منداڵانەی لەسەر كارەكانیان لە ماوەی 11 ساڵی ڕابردوو گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە 754 منداڵ، دەشڵێت ڕێژەی منداڵی كرێكار لە توركیا لە بەرزبوونەوەدایە و تەنیا لە ساڵی 2014 بۆ 2024، ڕێژەی كرێكاری منداڵ لە 842 هەزار گەیشتووەتە دوو ملیۆن منداڵی كاركەر.
هاوكات بە پێی میدیا ناوخۆیییەكانی توركیا، ڕۆژانە منداڵانی كاركەر تووشی ئازاردان و دزیكردن و گێچەڵی سێكسی دەبنەوە.































































