زاری كرمانجی-خەلیفان
ڕاگەیاندنی قائیمقامیەتی قەزای خەلیفان بڵاوی كردووەتەوە: ” بەمەبەستی لەنزیكەوە ئاگاداربوون لەچۆنیەتی بەڕێوەچوونی كارەكانی، مەغدید عەریف ئەحمەد، قائیمقامی خەلیفان، سەردانی پڕۆژەی قیڕتاوردن و كۆنكرێتی كۆلانەكانی گوندی ( دەربەندۆك)ی كرد لەسنووری قەزای خەلیفان”.
ئاماژەش بەوەكراوە: ” پڕۆژەكە بە گوژمەی زیاتر لە 163 ملیۆن دینار بەشێوەی ڕستەوخۆ لەسەر بودجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران جێبەجێ دەكرێت.
































































