زاری كرمانجی-سۆران
بەڕێوەبەرایەتی ئاماری ئیدارەی سەربەخـۆی سۆران لە ئاگادارنامەیەکدا، داوا لە هاووڵاتییان دەکات، هاوکاری تیمەکانیان بن بۆ ئەنجامدانی هەڵمەتی سەرژمێری گشتی.
دەقی پەیامەکە:
هاووڵاتییانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، تیمەکانمان لەسەرجەم گەڕەک و گوندەکان سەرقاڵی بەڕێوەبردنی پرۆسەی سەرژمێری گشتی (ئامار)ی دانیشتووانن،کە لە ئێستادا لە قوناغی گەمارۆسازی و ژمارەداندایە، داواتان لێ دەکەین هاوکار و هەماهەنگیانبن، بۆ ئەوەی هیچ هاونیشتمانیەک بێبەش نەبێت لەم پرۆسە گرنگە نیشتمانییە لە پێناو گەشەپێدانی وڵات.
مەبەستمانە بە هەموو لایەک ڕابگەیەنین کە گرنگی پرۆسەی سەرژمێری کەمتر نیە لە پرۆسەی هەڵبژاردن، بۆیە بە هەندوەرگرتنی ئەرکێکی ئەخلاقی و نەتەوەییە بۆ خەڵکی کوردستان.

































































