مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
عێراق بە فەرمی لەسەر بەزاندنی ئاسمانی وڵاتەكەی لە لایەن ئیسرائیلەوە، یاداشتنامەیەكی ناڕەزایی پێشكەش بە سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان و ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی كرد.
باسم عەوادی، گوتەبێژی حكومەتی عێراق قسە لەسەر ناوەڕۆكی یاداشتنامەكە دەكات و دەڵێ “یاداشتەكە ئیدانەی ئەو پێشێلكارییەی ئیسرائیلی كردووە كە سەروەریی عێراقی بەزاندووە و لە ئاسمانی عێراقەوە هێرشی كردووەتە سەر ئێران،”
دەشڵێت “حكومەتی عێراق پابەندبوونی خۆی بە سەروەری عێراق و سەربەخۆیی خاكەكەی دووپات دەكاتەوە و جەخت لەوە دەكاتەوە كە ڕێگە نادات ئاسمان و خاكی عێراق بۆ هێرشكردنە سەر وڵاتانی دیكە بەكار بهێنرێت.”