زاری كرمانجی-سۆران
هاورێیانی رۆح، تێكەڵ بە مۆسیقامان دەكەن بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوو گروپی هاورێیانی رۆح لە سۆران كۆنسێرتێك ساز بكەن.
یوسف عومەر، بەرێوەبەری رۆشنبیریی و هونەری سۆران بەزاری كرمانجی راگەیاند” زانكۆی سۆران بە هاوكاری بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری و هونەری سۆران دەیەمین كۆنسێرتی گروپی میوزیكی ( هاوڕێیانی ڕۆح ) ساز دەكات، كە بڕیارە كاتژمێر 12ی نیوەڕۆی ڕۆژی چوار شەم 30-10-2024 لە هۆڵی فەرسەت سۆفی – زانكۆی سۆران ساز بكرێت”.