ژیروان نوری
رێگا
ئەو رێگایەی لە زەوی هەیە
درێژکراوەی رێگای دۆزەخە
ئەمن موریدی ئەو رێگایەم
خەیاڵ
سەفەر کردنە بەنێو رووبار
لەگەڵ چارۆگدارەکان
هەمان هەستمان هەیە
لەگەڵ شەپۆڵ و با
دژوار
سەرکەوتن بۆ قژی رەش
هەمان ئەو سەرکەوتنەیە
بۆ گەیشتن بە لوتکەی شاخ
هەوا
رەنگ و بۆنت نییە
بەڵام بارستایی و سەنگیت
لە دڵدا هەیە
پێش دروستبوونی بەرگە هەوا
هۆکاری دروستی هۆگربوونی
رەنگی مۆر
لەشین و سوور دروست بووی
من لەنێوان هەردوو رەنگدا
خۆم دۆزییەوە
ژیروان نوری































































