زاری كرمانجی-سۆران
دوای چاككردنی ڕێگاكە و ئامادەكردنی دەستكرا بە قیڕتاو كردنی ڕێگای سەرەكی دووسایدی ژێر بەرزە پردی دەروازەی ئیدارەی سۆران.
هەژار حەكیم، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، رایِگەیاند: ” لە چوارچێوەی كارنامەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پڕۆژەی درووستكردنی بەرزە پردی دەروازەی ئیدارەی سۆران جێبەجێ دەكرێت. بە تەواوكردنی پڕۆژەكە سیمایەكی جوان بە دەروازەی سۆران دەبەخشێت و جەنجالی هاتوچۆش لە ڕێگاكە كەم دەبێتەوە.”
گوتیشی: “پڕۆژەكە بریتییە لە دروستكردنی دوو بەرزە پرد و جووتسایدی ڕێگەی سەرەكی (سۆران –هەولێر) لە نەخۆشخانەی ئاشتی تا زارگەڵی و دوو سایدی ڕێگەی سۆران بۆ ناوچەی پیشەسازی سۆران تا نزیك پیشانگەكانی ئۆتۆمبێل و فلكەی زارگەڵی و تا پردی باڵەكیان و لە ئێستادا كاركردن تیادا بەردەوامی هەیەو دەست كراوە بە قیڕتاو كردنی دووسایدی ژێر پردەكە.

































































