زاری كرمانجی :
ئەندامێكی لێژنەی دارایی عێراق، ئاشكرای دەكات، دڵنیایی لەسەر ناردنی مووچەی هەر سێ مانگی 10 و 11و 12ی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دراوە و بەبێ گرفت ڕەوانە دەكرێت .
نەرمین مەعروف، ئەندامی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەێنێت، مووچەی مانگەكان 10 و 11 و 12ی ئەمساڵ ڕەزامەندی هەیە كە ڕەوانە بكرێت، لە بودجەی 2025دا پشكی مووچەخۆران و فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان جێگیر كراوە و كێشەی نابێت و بەردەوام دەبێت.































































