مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
لە نزیك سنوورەكانی ئەفغانستان و پاكستان، دە چەكداری هێزە سنوور پارێزەكانی ئێران كوژران.
دوو ئۆتۆمبێلی هێزەكانی سنوور پارێزی ئێران لە ناوچەی گەوهەركووهی شاری تەفتانی سەر بە پارێزگای سیستان و بەلووچستان، هێرشیان كرایە سەر و لە ئەنجامدا 10 چەكدار لەو هێزە كوژران و چەندانی دیكەشیان بریندار بوون.
وەزارەتی ناوخۆی ئێران هەواڵی هێرشكردنە سەر هێزەكانی پشتڕاست كردەوە و ڕایگەیاند “هێزێكی پاسەوانی سنوور لە نزیك سنوورەكانی ئەفغانستان و پاكستان كەوتوونەتە بۆسەوە و بەو هۆیەوە 10 ئەندامی پاسەوانیی سنوور كوژراون.”
دوای ڕووداوەكە ڕێكخراوی جەیشولعەدل لە كەناڵی تێلێگرامی تایبەت بە ڕێكخراوەكە بەرپرسیارێتیی هێرشەكەی گرتە ئەستۆی خۆی و ڕاگەیاند “لە ماوەیەكی دیكە زانیاری ورد لەسەر هێرشەكە دەخەینە ڕوو.”