زاری كرمانجی :
ئەمڕۆ یەكشەممە، ئاوی خواردنەوە بۆ ژمارەیەك گەڕەكی سەنتەری قەزای سیدەكانی سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ئاوی خواردنەوە دابەش ناكرێت .
قارەمان شێخۆ بەرپرسی فەرمانگەی ئاوی سیدەكان، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند:” ئاگاداری هاوبەشانمان لە گەڕەكەكانی ئازادی، شۆڕش، ڕزگاری، برادۆست و راپەڕین دەكەینەوە كەوا ئەمڕۆ بەهۆی كاركردن لە پڕۆژەی ئاوەڕۆ ئاو دابەش ناكرێت .
زیاتر گووتی:” كاركردنی ئەو پڕۆژەیە لەلایەن كۆمپانیای كانی مێزەرە و تا كارەكانیان تەواو دەكەن ناتوانین ئاو بەسەر ئەو گەڕەكانە دابەش بكەین .
گووتیشی:” لە سەنتەری قەزای سیدەكان زیاتر لە هەزار هاوبەشی ئاو هەیە و سەرجەمیان پێوەری ئاویان بۆ بەستراوە .
































































