شانشینی سعودیە، بەیانی ئەمڕۆ شەممە لە بەیاننامەیەکدا هەڵوێستی خۆی لە بەردەوامی پەرەسەندنی ناوچەکە و فراوانبوونی ئەو ململانێیەی کە هەڕەشە لە ئاسایش و سەقامگیری وڵاتان و گەلانی ناوچەکە دەکات دووپاتکردەوە و ڕایگەیاند” داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەین ئەوپەڕی ئارامی و هێمنی ناوچەکە بپارێزن”.
هەروەها سعودیە داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و لایەنە کاریگەر و چالاکەکان دەکات کە” ڕۆڵ و بەرپرسیارێتی خۆیان بە ئاراستەی کەمکردنەوەی پەرەسەندن و کۆتاییهێنان بە ململانێکان لە ناوچەکەدا جێبەجێ بکەن”.
دەشڵێت” هەڵوێستی خۆمان دووپات دەكەینەوە لە ڕەتکردنەوەی بەردەوامی گرژییەکان لە ناوچەکە و فراوانبوونی ئەو ململانێیەی کە هەڕەشە لە ئاسایش و سەقامگیری وڵاتان دەکات”.