سوپای ئێران ڕایدەگەیەنێت” لە ئەنجامی هێرشەکەی ئیسرائیل بۆسەر ئێران دوو سەربازمان کوژراون”.
ئاژانسی ههواڵی تەسنیم لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادار لە سوپای ئێران بڵاویکردەوە” دوو سەربازی وڵاتەکەمان، بههۆی هێرشەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆی ئیسرائیل کوژراون”.
هەروەها لای خۆشییەوە بهرگری ئاسمانی ئێران، لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا دەڵێت” سیستمی بهرگری وهڵامی هێرشهكانی ئیسرائیلی داوهتهوه و زیانمان زۆر نییە”.
گووتیشی” چەند بنکەیەکی سەربازی لە تاران، خوزستان و ئیلام کراونەتە ئامانج و قەبارەی زیانەکانیش زۆر کەمن”.
ئەوەشی خستۆوەتەڕوو، لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لەسەر قەبارەی زیانەکان دەستپێکردووە.
































































