زاری كرمانجی-سۆران
دوای دابەشكردنی نەوت لە سێ قەزای ئیدارەی سۆران، لە ئێستادا نەوتەكە لە سنووری قەزای ناوەندی سۆران دابەش دەكرێت و لە ڕێگەی بریكارەكانی خۆراك كۆبۆن بە سەرۆك خێزانەكان دەدرێت.
لای خۆیەوە ئەسعەد عەلی بەرپرسی بەشی دابەشكردنی كۆبۆن و وەرگرتنەوەی لە بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی ئیدارەی سۆران بە زاری كرمانجی گووت ” لەسنووری قەزاكانی (سیدەكان، چۆمان، مێرگەسۆر) پرۆسەی دابەشكردنی نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتییان بە كۆتا هاتووە، لەئێستاشدا لە سنووری قەزای ناوەندی سۆران دەستی پێكردووە”.
ئاشكراشی دەكات : ” نەوتەكە پاڵشتكراوی حكوومەتەو بۆ هەر خێزانێك بڕی 200 لیتر نەوت بە نرخی 106 هەزار دینار پێیان دەدرێت.
































































