رێبوار حه‌مه‌لاو شوانی
زۆرێك له‌و حزب و لایه‌نانه‌ی كه له گۆڕه‌پانی سیاسی كوردستان خۆیان وا وێنا ده‌كه‌ن كه بۆ خزمهنكردنی گه‌ل و نیشتیمان هه‌وڵ ده‌ده‌ن و كۆمه‌ڵێك دروشمی زڵ و زه‌ق و بریقه‌داریان به‌رز كردۆته‌وه و هه‌ندێكی تریشیان ناوی ئۆپۆزسیۆن یان به كۆڵیان داداوه ، له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌گه‌ر سه‌رنجی كرده‌وه و كاره‌كانیان به‌تایبه‌تی له‌ماوه‌ی ئه‌م 10 ساڵه‌ی دواییدا بده‌ین ، به روونی بۆمان ئاشكرا ده‌بێ ئه‌و حزب و لایه‌نانه نه‌ك هه‌ر باوه‌ریان به كوردوكوردستان و خه‌بات و كوردایه‌تیی نییه ، نه‌ك هه‌ر باوه‌ریان به پێشكه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندن و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه و یه‌كتر قبووڵ كردن نییه ، به‌ڵكو هه‌موو كاتێك یان قورمیشكراو و یانیش چاوه‌روانی ئاماژه‌ی نه‌یاران و دوژمنانن بۆ دروستكردنی قه‌یران و كۆسپ و ئاسته‌نگ له به‌رده‌م كاروانی خه‌باتی پارتی و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ، له هه‌مانكاتیشدا بۆ دژایه‌تی و پیاده‌كردنی سیناریۆكانیان كۆمه‌ڵێك پاساو و چه‌واشه‌كاری و درۆیان ئاماده كردووه تا به شێوه‌یه‌كی شانۆیی نواندن بكه‌ن ، له‌كاتێكدا نازانن گه‌لی كوردستان ساڵ به ساڵ زیاتر هوشیارتر و به ئاگاتر بووه‌ته‌وه .
ئه‌گه‌ر باسی هه‌ڵبژاردن وه‌ك یه‌كێك له بنه‌ماكانی دیموكراسی بكه‌ین ، سه‌رنجی دروشمهكانیانیش بكه‌ین به‌هه‌مان شێوه نه‌ك هه‌ر هیچ بابه‌تێكی بۆ خزمه‌تكردنی به‌رژوه‌ندییه باڵاكانی كوردوكوردستان تێیدا نییه ، به‌ڵكو به ئاشكرا و بێ شه‌ڕمانه هیچ داهاتوو و ئومێدێكیان جگه له رووخاندن و تێكدان و بێ ئومێدكردن له هه‌گبه‌دا نییه ، به‌تایبه‌تی یه‌كێتی كه هه‌ڵگری كۆمه‌ڵێك دروشم بریقه‌دار به‌ڵام له كرده‌وه خزمه‌تكاری نه‌یارانی كوردوكوردستان و به‌دیاریكراوه پارتی دیموكراتی كوردستان كه سه‌رچاوه‌ی ئه‌و ڕق و كینه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دوژمنان و ناحه‌زانی كوردستان ، ئه‌وانه‌ی كه باش ده‌زانن كه پارتی سازش له ماف و خاكی كوردستان ناكات ، به‌ڵام پێچه‌وانه‌كه‌ی یه‌كێتیی ئاماده‌یه له پێناو كورسی و پله خاك و كوردستان هه‌رزانفرۆش بكات ، یه‌كێتیی راسته دروشمی دیموكراسی هه‌ڵگرتووه و به‌ڵام به‌درێژایی 32 ساڵی رابردوو ئاماده نه‌بووه ، به قه‌د قه‌باره‌ی خۆی بێت و هه‌میشه هه‌وڵی داوه به پاڵپشتی نه‌یارانی كوردستان و زێهێنهتی خۆسه‌پێنی حه‌زه كه‌سی و حزبیه‌كانی بسه‌پێنێت ، له به‌رامبه‌ر دا هه‌میشه ئاماده‌ی خۆراده‌ستكردن و به‌كرێگیراوی بووه بۆ نه‌یارانی پارتی و كوردستان و زیانگه‌یاندن به دۆزی ره‌وای گه‌لی كورد ، چونكه ئه‌وان باش ده‌زانن كه خه‌ڵكی كوردستان هه‌میشه ده‌نگ و متمانه‌ی خۆی ده‌به‌خشێته ئه‌و حزب و لایه‌نه‌ی كه شكۆ گه‌ل و خاكه‌كه‌ی ده‌پارێزێت و نموونه‌ی هه‌ره به‌رچاویش زیادكردنی ده‌نگه‌كانی پارتییه بۆ نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن ده‌نگ و سه‌ره‌ڕای فره بازنه‌یی و سووتانی هه‌زاران ده‌نگ به ڵام جارێكی تر پارتی هه‌ر له لووتكه‌ی سه‌ركه‌وتن مایه‌وه.
به پێچه‌وانه‌وه ، یه‌كێتیی و كلكه‌كانی به‌هۆی به‌دینه‌هاتنی خه‌ونه‌كانیان و چاوهروانییهكانیان كه روون و ئاشكرابوو كه له لایه‌ن به‌غدا و تارانه‌وه پیلانی بۆ دانرابوو و سیناریۆ و شكستی پارتی و كورستانی بۆ ئاماده كرابوو و خه‌ونی ئه‌وه‌یان ده‌بینی هاوشێوه‌ی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان و به‌تایبه‌تی كه‌ركووك خۆیان به ساخته‌كاری بسه‌پێنن و بۆیان بچیته سه‌ر به‌ڵام له‌لایه‌ن خه‌ڵكی كوردستانه‌وه سزاییه‌كی قورسیان به سه‌ر دا سه‌پێنراو و ئێستا تووشی شۆك و هیستریا بوونه‌ته‌وه .
ئه‌م هه‌ڵبژاردن و هه‌ڵبژاردنه‌كانی رابردووش راستییه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گری سه‌لماند ، نه‌ك ته‌نها خه‌ڵكی كوردستان ، به‌ڵكو ئه‌ندام و لایه‌نگره‌كانیشیان ده‌نگ و متمانه‌یان بۆ یه‌كێتیی نه‌بووه و نابێ ، به‌ڵكو سه‌رچاوه‌ی ده‌نگ و كورسییه ساختهكانیان ته‌نها نه‌یارانی كوردستانه، ئه‌و دوژمن و ناحهزانهیه كه ده‌یان ساڵه كاریان له‌سه‌ر نه‌هێشتنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان و لێدانی پارتی كردووه ، هه‌میشه یه‌كێتییان وه‌ك چه‌كێك و كارتێك دژی گه‌لی كوردستان و به‌رژوه‌ندییه باڵاكانی به‌كارهێناوه .
به‌دڵنییاییه‌وه ، یه‌كێتییه‌كه‌ی باڤڵ و كڵكهكانی هیچ داهاتوویه‌كیان له كوردستان نه‌ماوه و پێشهات و گۆڕانكارییه‌كان له سه‌ر ئاستی عێراق و ئێران و ناوچه‌كه و هه‌موو ئاماژه‌كان پێمان ده‌ڵێن كه ، ئه‌وانه‌ی كه بۆ دروستكردنی كۆسپ و ئاسته‌نگ دژی كاروانی خه‌بات و كوردایه‌تی دروستكراون و به‌ره‌و پووكانه‌وه و توانه‌وه ده‌رۆن و ده‌كه‌ونه به‌ر نه‌فره‌تی رۆژگار و هه‌موو ئه‌و خیانه‌ت و تاوانكارییانه‌ی كه به‌سه‌ر دۆزی ره‌وایی كوردوكوردستان یان هێناوه ، چونكه یه‌كێتیی و كڵكهكانی له ده‌ڤه‌ری سلێمانی جگه له خزمه‌تكاری بۆ داگیركه‌ران و نه‌یارانی كوردستان بچووكترین خزمه‌تیان به دۆزی ره‌وای كورد نه‌كردووه و پشت به‌ستن به گروپ و میلیشیا تیرۆریسته‌كان له سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه ، ئاماژه‌ن به‌وه‌ی كه چاره‌نووسێكی ڕه‌ش و سووتێنه‌ر چاوه‌روانیان ده‌كات .
بۆیه ، رۆژ به رۆژ سه‌رده‌می خۆسه‌پاندن و كوردفرۆشی و خاكفرۆشی و كوشتن و تاڵانكاری و زیانگه‌یاندن به كوردوكوردستان به پاڵپشتی ناحه‌زانی كورد به‌ره‌و كۆتایین و رۆژی سه‌ركه‌وتنی زیاتر و گه‌شه‌سه‌ندنی كوردستان و كاروانه‌كه‌ی كه پارتی ئاڵاهه‌ڵگر و پێشه‌نگه به‌ره‌و لووتكه‌یه .