دوێنێ لەگەڵ نزیك بوونەوەی هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، ئەمریكا دەیان فڕۆكەی ئیف 16ی رەوانەی ئاسمانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كردووە، بە مەبەستی پارێزگاری كردن لە بنكە و بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
هاتنی ئەم فڕۆكانە بەجۆرێك بووە كە تەواوی ئاسمانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كەوتۆتە ژێر كۆنتڕۆڵی فرۆكەكانی ئێف 16ی ئەمریكی.
فەرماندەیی ناوەندیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا (سێنتکام) ڕایگەیاند” فڕۆکە جەنگییەکانی ئێف ١٦ی هێزی ئاسمانی ئەمەریکا، لە بنکەکەیانەوە لە ئەڵمانیا گەیشتوونەتە ناوچەی ژێر بەرپرسیارێتی فەرماندەیی ناوەندی ئەمەریکا لە ناوچەکەدا”.
ڕۆژنامەی تایمزی ئیسرائیلشی بڵاویکردەوە ” ئەم فڕۆکانە لە سەروبەندی هێرشی تۆڵەسەندنەوەی ئیسرائیل بۆ سەر کۆماری ئیسلامی ئیران ڕەوانە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کران”.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆكەكانی ئیسرائیل 20 شوێنیان لە چەندین شاری ئێران كردە ئامانج.

































































