سەرۆك كۆماری عێراق : من سەرۆكی عێراقم و پشتی هەموو هێزە سیاسییەكانی عێراق و كوردستان دەگرم
زاری كرمانجی :
مەسعود حەیدەر راوێژكاری سەرۆك بارزانی باس لەوە دەكات كە دەرچوونی سەرۆككۆماری نوێی عێراق بە بڕیاری سەرۆك بارزانی بووە.
راوێژكارەكەی سەرۆك ئەوەش دەڵێ:” راستە لەتیف رەشید یەكێتیی بووە و ئاوەڵزاوای مام جەلالە، بەڵام بڕیاری دانانی لە پۆستی سەرۆك كۆمار بڕیاری سەرۆك بارزانی بوو، پارتی دەنگی پێدا. چونكە فراكسیۆنی یەكێتی لە دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەراندا دەنگیان بە بەرهەم ئەحمەد ساڵح دا..لەتیف رەشید، پشكی یەكێتییە، بەڵام سەرۆك بارزانی ئەو بڕیارەی دا، كە ئەو نوێنەرایەتی كورد بكات”.
وتیشی “راستییەك هەیە، ئەویش ئەوەیە ئیرادەی كوردیی دیاری كرد، كێ دەبێتە سەرۆك كۆمار. ئەوەش بە لای سەرۆك بارزانی و پارتی دیموكراتی كوردستان لە هەموو شتێك گرنگترە، كە ئەزموونی 2018 دووبارە نەكرایەوە”.
هەروەها لەتیف رەشید لەكاتی گەیشتنی بۆ سلێمانی و لە وەڵامی پرسیارێكدا لەبارەی ئەوەی ئایا لە پشكی یەكێتیی یان لایەنی دیكە یان بەسەربەخۆ بووەتە سەرۆككۆمار وتی:” من سەرۆكی عێراقم و پشتی هەموو هێزە سیاسییەكانی عێراق و كوردستان دەگرم بە یەكێتی نیشتیمانی كوردستانیشەوە”.