زاری كرمانجی-سۆران:
وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی كوردستان بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێكخراوی یونیسێف، هەڵمەتی گەڕانەوەی بۆ فێربوونی ڕاگەیاند. وەزیری پەروەردەش، دەڵێت: ئامانج لەم هەڵمەتە پێدانی دەرفەتێكی دیكەیە بە منداڵان و گەنجانی لە خوێندن دابڕاو یاخود ئەم منداڵانەی كە هەرگیز نەچوونەتە بەر خوێندن.
ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردە، ئاشكرای كرد: لەپێناو دەستڕاگەیشتن بە خوێندن، وەزارەتی پەروەردە لە ڕێكەوتی 1ی 10ی 2024 هەڵمەتی گەڕانەوەی بۆ فێربوون بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێكخراوی یونیسێف لەژێر دروشمی “پەروەردە بۆ هەمووان” ڕاگەیاند.
وەزیری پەروەردە، گوتیشی: ئامانج لەم هەڵمەتە پێدانی دەرفەتێكی دیكەیە بە منداڵان و گەنجانی لە خوێندن دابڕاو یاخود ئەم منداڵانەی كە هەرگیز نەچوونەتە بەر خوێندن.
ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردە، دەشڵێ: ئەم منداڵانە جارێكی دیكە لە ڕێگەی خوێندنی ئاسایی و نائاسایی، و خوێندنی ئۆنلاین یاخود خوێندنی دەرەكی، دەتوانن دەستیان بە خوێندن بگات و دووبارە بەردەوامی بە خوێندنیان بدەن.
وەزیری پەروەردە، ئاماژەی بەوەش دا كە ئەم هەڵمەتە بۆ ماوەی 40 ڕۆژ لە ڕێكەوتی دەستپێكردنی بەردەوام دەبێت.