زاری كرمانجی-سۆران
ڕاگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بڵاوی كردووەتەوە: ” لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و لە ژێر چاودێری هەڵگۆرد شێخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە چوارچێوەی گرنگیدانی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان چەند پڕۆژەیكی خزمەتگوزاری بە گووژمەی 6 ملیار دینار، لە گەڕەكی بارزان لە قەزای سۆران، لە لایان كۆمپانیای كاكە لە سەر بودجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران جێبەجێدەكرێن و دەكەونە خزمەت هاووڵاتییان”.
ئاماژەش بەوە كراوە: ” پڕۆژەی ئەم گەڕەكە بریتین لە دروستكردنی شەقامە ناوخۆیەكان و ڕاكێشانی تۆڕی ئاوی خواردنەوەو كۆنكرێكتردن و دروستكردنی دیواری پاڵپشت.

































































