زاری كرمانجی-سۆران
پزیشكێكی روسی بەناوی ئەندریە برۆدیۆس زانای بواری بەرگری ئاشكرای كردوە، كە میوەی هەنار چەندین سوودی بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە هەروەها رێگە لە بەرەوپێشچوونی گرێ شێرپەنجەییەكان دەگرێت.
ئەو زانا روسییە لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفیزیۆنیدا ئاماژەی بەوەكردوە، هەنار كاریگەرترین میوەیە بۆ بەدووربوون لە شێرپەنجە، ئەمەش بەهۆی ئەوەی بڕێكی زۆر ماددەی فلافۆنویدی تێدایە كە هەوكردنەكان كەمدەكاتەوە و یارمەتی دەرە بۆ كەمكردنەوەی گەشەی خانە شێرپەنجەییەكان.
١٠٠ گرام لە هەنار ٪٧٠ی پێویستی جەستە بۆ پێكهاتەی فلافۆنوید دابین دەكات، واتە خواردنی ١٥٠ گرام هەنار بەسە بۆئەوەی بڕی پێویستی ئەو پێكهاتەیە بۆ جەستە دابین بكات.

































































