زاری كرمانجی-سمیلان
شاخەوان حوسێن، بەڕێوەبەری ناحیەی سمیلان لە سنووری قەزای چۆمان، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ” لە درێژەی كارو پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانمان دەستكرا، بە ڕاكێشان و درێژكردنەوەی تۆڕی كارەبا بۆ چەند ماڵێك لە گوندی گوڵان سەربە ناحیەی سمیلان”.
بەڕێوەبەری ناحیەی سمیلان، گووتیشی: ” پڕۆژەكە لەسەر بودجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران جێبەجێ كراو كەوتە خزمەت هاووڵاتییان.


































































