سامناك تەحسین عەزۆ
زیانەکانی بەکار هێنانی تەکنەلۆژیا بۆ هەمووان وەک یەکە بەڵام کاریگەریەکانی لەسەر منداڵ زیاترە منداڵانی ئیستا بەشاشە دەورە دراون وەکو کۆمپیوتەر و مۆبایل و تەلفزیۆن و ئامێری تر .
لەپاڵ ئەو منداڵانەی کە ئامێرە ئەلکرتۆنیەکانی دایک و باوکیان بەکار دێنن هەندێکیان ئامێری تایبەت بەخۆیان هەیە ئەمەش خۆی لە خۆیدا کارەسات دەخولقێنێ بۆ پاشەرۆژی منداڵان .
توێژینەوە جیهانیەکان ئەوەیان سەلماندوە کە منداڵانی ٧بۆ٨ ساڵ رۆژانە ٨ کاژمێر ئامێرە ئەلکترۆنیەکان بەکاردێنن وەهەروەها هەرزەکاران ١١ کاتژمێر بەکاردێنن .
بۆیە پێویستە لەسەر دایک و باوکان بەکارهێنانی ئەو ئامرانە بۆ منداڵەکانیان سنورداربکەن بەڵام ئەتوانی بۆپلان و پرۆگرامی نوێی وابکەی منداڵەکەت سود لەو ئامێرانە ببینێ بەبەراوارد لەگەڵ ئێستا کەزۆربەی زۆری منداڵان شتی خراپ دەبینن و لێ فێردەبن بەبەراورد لەگەل شتە باشەکان چونکی هیچ ساسنۆرەک نیە بۆ پاراستنی منداڵەکەت لەو بەرنامەو ئەکاونتە خراپانەی کە منداڵەکەمان بەرەو هەڵدێر دەبەن .
زیانەکانی بەکارهێنانی ئامێرە ئەلکترۆنیەکان لەسەر منداڵ .
کەمبونەوەی سەرنجی منداڵ ئامێرە ئەلکترۆنیەکان کاریگەری خراپیان هەیە لەسەر سەرنج و ئارامی و تێگەیشتنی منداڵ لە قوتابخانەو لە دەرەوە .
مەترسی چەپاندنی ئەلکترۆنی منداڵ تەمبەڵ دەکات کەسێکی بێ هیواو نەرێنی لێ دروست دەبێ
توشی نەخۆشی خەمۆکی دەبێت ، سیستەمی خۆراکی تێک دەچێت توشی قەلەوی دەبێت ئەمەش ئەبیتە هۆکاری پەیدابونی چەندی نەخۆشیهك لە منداڵەکە ، ئامێرە ئەلکترۆنیەکان کاریگەری خەراپیان دەبێت لەسەر ئاستی منداڵ لە وانەکانیان و دەرنەچوینان لە قوتابخانە ، کزی توانای بینین ، کزی توانای پەیوندسازی منداڵەکە توشی گۆشەگیری دەبێت و ناتوانی لەگەل کەسانی دەورو بەر تێکەل بێت و تونا کۆمەڵایەتیەکەی لەدەست دەدات ئەمانەو زیاتریش هۆکاری زۆر بەکار هێنانی ئامری ئەلیکترۆنین لە منداڵدا .
ڕێنامەی بەکار هێنای ئامێرە ئەلکترۆنیەکان .
١-چاودێریان بکە بزانە سەردانی چ وێبسایتێک دەکات چ بەرنامەیەک بەکار دێنێت لەگەل کێدا قسە دەکات ئەمانەش لە رێگای بەرنامەیهك دەتوانی بزانی چۆن منداڵەکەت ئامێرەکەی بەکار هێناوە.
٢- یاسا بۆ بەکارهێنای ئامێرەکان دابنێ بەڵام زۆر گرنگە رای منداڵەکەت لەسەر ئەو یاسایانە بێت بۆنمونە مۆبایلەکەی نەباتە ژۆری نوستن یاخود سی خولەک جارێک مۆبایلەکە دابنێت و ئیسراحەت بکات
٣- مەترسیەکانی سەر هێلی لەگەڵ باس بکە لەگەلی دانیشەو سود و زیانەکانی بەكارهێنای ئامێرە ئەلکترۆنیەکانی لەگەل باسبکە .
٤-گرنگی بە پەیوندی دەرەوەی ئهنتەرنێت بدە دەتوانی کاتیان بۆ تەرخان بکەی لەگەلیان گفتوگۆ بکەی بۆ ئەوەی منداڵەکەت لە مۆبایل دوور بکەوێتەوە بەگرنگی پێدانەکەت بزانێ پێویستە داک و باوکان کاتەکانی بەکارهێنای ئامێره ئەلکترۆنیەکان کەم بکەنەوە بۆ ئەوەی منداڵەکانیان درک بەوە بکەن کە گرنگه لایان و بۆئهوهی ئەوانیش گرنگی بە چوار دەوریان بدەن .
٥-دایک و باوکان کتێب بکەنە هاورێی ماڵەکانیان و کات بۆ خوێندەوەی تەرخان بکەن تا لای منداڵەکەشیان ببێتە باو لەکاتە بەتاڵەکانیان هانا بۆ کتێب و خوێندنەوە ببات نەک بۆ ئامێرە ئەلکترۆنییەکان .
































































