زاری كرمانجی-سۆران
دوای دابەشكردنی نەوت لە سێ قەزای ئیدارەی سۆران، لە ئێستادا نەوتەكە لە گوندەكانی سنووری قەزای ناوەندی سۆران دابەش دەكرێت.
ئەسعەد عەلی بەرپرسی بەشی دابەشكردنی كۆبۆن و وەرگرتنەوەی لە بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی ئیدارەی سۆران بە زاری كرمانجی گووت ” لەسنووری قەزاكانی (سیدەكان، چۆمان، مێرگەسۆر) پرۆسەی دابەشكردنی نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتییان بە كۆتا هاتووە، لەئێستاشدا لە گوندەكانی سنووری قەزای ناوەندی سۆران دەستی پێكردووە”.
گووتیشی: ” نەوتەكە پاڵشتكراوی حكوومەتەو بۆ هەر خێزانێك بڕی 200 لیتر نەوت بە نرخی 105 هەزار دینار پێیان دەدرێت.

































































