زاری كرمانجی – سۆران :
میری ئێزدییان، بەبۆنەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان، پیرۆزبایی لە سەرۆك بارزانی و گەلی كوردستان كرد.
حازم تەحسین، میری ئێزدییان لە كوردستان و جیهان، بەبۆنەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و سەركەوتنی پرۆسەكە، لە پەیامێكی دا پیرۆزبایی لە سەرۆك بارزانی و خەڵكی هەرێمی كوردستان دەكات.
میری ئێزدییان لە پەیامەكەیدا هیواخواز كەوا پەرلەمان و حكومەتی داهاتووی هەرێمی كوردستان بە باشترین شێوە خزمەتی خەڵكی هەرێمەكە بە هەموو پێكهاتەكانییەوە بكات.