زاری كرمانجی-سۆران
بەڕێوەبەری چاككردنەوەو پاراستنی ڕێگاوبانی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ” بە چەند قۆناغێك ڕێگای گشتی (هامڵتۆن) واتە لە سنووری قەزای خەلیفان تا حاجی ئۆمەران 23 كیلۆمەتر چاكراوەتەوەو قیڕتاو كراوە”.
ئەندازیار خوسرەت سادق، گووتیشی: ” گوژمەی قیڕتاو كردنەوەو چاككردنی ئەم ڕێگایە زیاتر لە 2 ملیار و 200 ملیۆن دینار بووە، لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی بەڕێوەبەرایەتی چاككردنەوەو پاراستنی ڕێگاوبانی سۆران سەربە وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە”.
بەڕێوەبەری چاككردنەوەو پاراستنی ڕێگاوبانی سۆران، ئاماژەی بەوەشدا: ” لە ئێستادا كارو پڕۆژەخزمەتگوزارییەكانمان بەتایبەت لەڕووی چاككردنەوەو قیڕتاو كردنی ڕێگاوبانەكانی دەرەوەی شارو شارۆچكەكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەردەوامیان هەیە.

































































