زارى کرمانجى:
لە پارێزگای کەرکووک لە گردی “عرب کومبت”، کۆمەڵێک کەرەستەی مێژوویی دەدۆزرێنەوە؛ بەپێی هەڵکۆڵدراوی سەر کەرەستە دۆزراوەکان، مێژووی ئەم شوێنەوارە بۆ زیاتر لە چوار هەزار ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە.
ئەمەش هەنگاوێکی گرنگە بۆ زیاتر ئاشنابوون بە مێژووی ناوچەکە لە هەزارەی دووەم و سێیەمی پێش زایین.


































































