زاری كرمانجی – سۆران :
سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق، پیرۆزبایی هەڵبژاردن لە گەلی كورد دەكات و دەڵێ سەركەوتنی هەڵبژاردنەكانی هەرێم و قبووڵكردنی ئەنجامەكانیان نیشانەی تێگەیشتن و هۆشیاریی دیموكراسییە.
شێخ د. هومام حەمودی، سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق، لە پەیامێكدا پیرۆزبایی لە گەلی كورد دەكات و ڕایدەگەیەنێت “ئەو نەرمی و ئارامییەی كە لە پرۆسەی دەنگداندا بینرا، بەرجەستەی ڕادەی متمانەیە بە هەڵبژاردنی دیموكراسی لە گواستنەوەی دەسەڵات و خزمەتكردنی گەل و پاراستنی دەستكەوتەكانیان.”
دەشڵێت: “سەركەوتنی هەڵبژاردنەكانی هەرێم و قبووڵكردنی ئەنجامەكان، نیشانەی تێگەیشتن و هۆشیاریی دیموكراسییە، هەروەها زەمینە خۆش دەكات بۆ پەرلەمانێكی بەهێز و حكومەتێكی كاریگەر كە لەگەڵ خواستەكانی گەلی كورد و عێراقماندا بێت، بە گشتی، هیوادارین بۆ گەلەكەمان لە كوردستان سەقامگیری و خۆشگوزەرانی زیاتر و بەرەوپێشبردنی هاوسەنگی و یەكڕیزی نیشتمانی بەدی بێت.”