زاری كرمانجی – سۆران :
سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە سەرۆككۆماری عێراقەوە پێگەیشتووە و پیرۆزبایی سەركەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانی لێ كردووە.
دوێنێ سێشەممە 22ـی تشرینی یەكەم، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەلایەن د. لەتیف جەمال ڕەشید سەرۆككۆماری عێراقەوە پێ گەیشت و پیرۆزبایی سەركەوتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانی لە سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان كرد.































































