زاری كرمانجی – سۆران :
سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان، بەبۆنەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی گشتیی پەرلەمانی كوردستان، پیرۆزبایی لە پارت و لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان و گەلی كورد دەكات و دەشڵێت “هەڵبژاردنەكە لە كەشێكی ئارام و ئاشتییانەدا بەڕێوەچو.”
ئەنتۆنیۆ گۆتیرێز سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان(UN)، دوێنێ سێشەممە 22ی تشرینی یەكەم، پەیامێكی لەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بڵاو كردەوە و هانی چین و توێژەكانی كۆمەڵگەی كوردی دەدات بۆ بەردەوامبوون لەسەر پاراستنی كەشێكی ئارام و داواش لە سەركردە سیاسییەكان دەكات ناكۆكییەكانی هەڵبژاردن لە ڕێگەی دامەزراوە یاسایییەكانەوە چارە بكەن و بە زوویی كار بۆ پێكهێنانی حكومەتێكی گشتگیر بكەن.
































































