زاری كرمانجی-سۆران
بەرپرسی نوسینگەی سۆرانی سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی كوردستان، دەڵێت: ” لە دەنگدانی تایبەت و گشتی لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، هیچ سكاڵایەكی ڕاگەیاندكار و میدیاكاران لای ئێمە تۆمار نەكراوە، كە هیچ پێشەلكارییەك بەرامبەریان تۆمار كرابێت”.
ئیسماعیل ئیبڕاهیم، گووتیشی: ” نەبوونی سكاڵا لەلایەن ڕاگەیاندكارانی سنوورەكەمان، واتەی ئەوەیە كە پرۆسەی هەڵبژاردن بە شێوەیەكی سەركەوتووانە لە سنوورەكەمان بەڕێوەچووە، ئەوە لە كاتێكدایە لە هەڵبژاردنەكانی پێشووتر، زۆرجار سكاڵا تۆمار دەكرا و بەدواداچوونمان بۆی دەكرد.