زاری كرمانجی – سۆران :
لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان پارتی بە 810 هەزار دەنگ 39 كورسی و یەكێتی 402 هەزار 23 كورسی برد، لە كاتێكدا ئەگەر حیسابی رێژەی دەنگ بكرێت پارتی لایەنی كەم 46 بۆ 47 كورسی پەرلەمانی دەبرد.
رەسول ئەرشەد عەلی شارەزایی بواری هەڵبژاردن بە زاری كرمانجی گووت ” ئەمە ئەو پیلانە بوو لە دژی پارتی دارێژ رابوو، پارتیش قبوڵی نەدەكرێت بەم شێواز و میكانیزمە هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت، چونكە دەیانویست پارتی لە حزبی یەكەمەوە بكەنە حزبی سێیەم، بەڵام بۆیان نەچووە سەر، لەبەر ئەوەی دەنگی شەقامی لەگەڵدایە”.
ئەم شارەزاییە زیاتر روونیكردەوە” نرخی كورسی لە یەك بازنەیی لە هەموو شارێك وەك یەك دەبێت، ئەمەش دادپەروەری و مافی دەنگدەر و لیست دەپارێزێت، بەڵام لە فرە بازنەیی نرخی كورسی جیاوازی زۆری تێدا دەكەوێت، بۆ نموونە لە هەلەبجە جیاوازی نرخی كورسی لەگەڵ بازنەكانی دیكە زۆر زۆرە، یەكێتی هەوڵی جددیدا كە ئەم پیلانەی سەر بگرێت، پارتی دەیتوانی رێگری بكات، بەڵام بەهۆی خەمخۆری و خۆ بە خاوەن زانینی بۆ كیانی سیاسی هەرێمی كوردستان دیسان ئەمەی قبوڵ كرد، هەروەك چۆن بابەتی پێكهاتەكان و كم كردنەوەی كورسییەكانی پەرلەمانی قبول كرد، تەنها لە پێناو پاراستنی كوردستان، بۆیە پارتی باجێكی قوورسیدا لە پێناو نیشتمان”.
بەدەست هێنانی ئەم رێژە زۆری دەنگەی پارتی كە جگە لە شەقامی كوردی، لایەنە سیاسییەكانی عێراقیشی تووشی شۆك كردووە، ئەمە جگە لە هەندێك وڵاتی هەرێمی، چونكە وێرای درووستكردنی ئەو هەموو كۆسپانەی بۆ كابینەی 9ی حكومەتی هەرێم بە سەرۆكایەتی مەسرور بارزانی دروستكران، چاوەرێ ئەوە بوون، پارتی رێژەی دەنگەكانی كەم بكات، بەڵام پێچەوانەی دەرچوو، لە كاتێكدا زیاتر لە 100 هەزار دەنگدەری پارتی بەهۆی كێشەی ئامێرەكانەوە لە دانگدان بێ بەش بوون، واتە پارتی سەركەوتنی مەزنی تۆمار كرد”.رەسول ئەرشەد وای گووت.
































































