مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
سەرۆكی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی، لە پەیامێكدا داوا لە ڕاهێنەری یانەكەی دەكات تۆڵە لە یانەیەك بكاتەوە.
خوان لاپۆرتا، سەرۆكی یانەی بارسێلۆنا، داوای لە هانزی فلیك ڕاهێنەری یانەكەی كردووە كاتی ئەوە هاتووە تۆڵە لە بایرن میونشن بكاتەوە.
لە گەڕەی سێیەمی چامپیۆنزلیگ، بارسێلۆنا ڕۆژی چوارشەممە 23ی تشرینی یەكەم لە یاریگای خۆی میوانداری بایرن میونشن دەكات، ئەو یانەی كە وەك دێوەزمەیەك لەبەرامبەر بارسێلۆنا وەستاوە و لە دواین پێنج یاری نێوان هەردوو یانەدا، بایرن 19 گۆڵی لە بەرشلۆنە كردووە و قورسترین سەركەوتنی بایرن بەرامبەر بەرشە 8 بە 2 گوڵ بووە.
ئێستا یانەكەی لاپۆرتا، بە سەركردایەتی هانزی فلیكی ڕاهێنەری نوێ، ئاستێكی زۆر باش پێشكەش دەكات، ئەگەرچی لە هەفتەی یەكەمدا بارسێلۆنا بەرامبەر مۆناكۆ شكستی هێنا بە گوڵێك بەرامبەر بە دوو گوڵ، بەڵام لە هەفتەی دووەمی خولەكە بە هێزێكی زۆرەوە گەڕایەوە نێو یاریگە و توانیان بە پێنج گۆڵی بێ بەرامبەر لە یەنگ بۆیزیان ببنەوە .
هاوكات یانەی بایرن میونشنین پێچەوانەی بەرشلۆنە لە هەفتەی یەكەم بە بەهێزەوە دەركەوت و بە ئەنجامێكی گەورە 9 – 2 لە دینامۆ زاگریبی بردەوە، بەڵام لە هەفتەی دووەم بە گوڵێكی بێ بەرامبەر بە ئاستۆن ڤیلا دۆڕا.
چاوەكان هەمووی لەسەر یاری سبەی نێوان (بارسێلۆنا و بایرن میونشن) ە كە ئاخۆ بەرشە لەوە یارییەدا دەتوانێت تۆڵە لە بایرین بكاتەوە یان نا .