زاری كرمانجی-سۆران
ئەگەرچی چەند هەفتەیەك لەمەوبەر نرخی مریشكی زیندوو لە بازاڕی سۆران ڕووی لەبەرزبوونەوە كردبوو، بەڵام لە ئێستادا نرخەكەی ڕووی لە دابەزین كردووە.
لەمباریەوە عەبدی شێروانی، كە خاوەن دوكانی مریشك فرۆشییە لە سنووری قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری كرمانجی گووت: ” هەرچەندە دوو هەفتە لەمەوبەر نرخی كیلۆیەك مریشكی زیندوو لە بازاڕ لە سەرووی 3 هەزار دینار بوو، بەڵام لە ئێستادا نرخەكەی ڕووی لە دابەزین كردووەو نرخی هەر كیلۆیەك لە دەوروبەری 2700 دینارە”.
گووتیشی: ” ئێمەش هۆكاری بەرزبوونەوەو دابەزینی نرخەكە نازانین، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا زۆری خواست لەسەر كڕینی هۆكارە لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی مریشكی زیندوو لە بازاڕدا.