وەیسی سەعید وەیسی
دوای راگەیاندنی ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ، بۆ جارێکی تر پارتی دیموكراتی كوردستان سەرکەوتنێکی تری تۆمارکرد له ئاستی ههرێمی كوردستان وەک یهكهم حزبی سیاسی مایەوە، بەمەش خەڵکی کوردستان پاداشتی ھەڵوێستە نەتەوەیی و نیشتیمانییەکانی پارتی و سەرۆک مسعود بارزانی یان دایەوە، کە ھەمیشە قەڵغانی پاراستنی کوردستان بووینە ، ھیچ کات ئامادەنەبوون سازش لەسەر مافەدەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان بکەن، بەتایبەت لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا کە ھەرێمی کوردستان دووچاری چەندین ھەڕەشەو فشار بوەوە، بەڵام بەھیچ جۆرێک ئامادە نەبوون دەستبەرداری مافەکانی گەلی کوردستان بن، تاسەرەنجام بەشێک لەمافەکانمان بەدەست ھاتن.
بەم سەرکەوتنە پارتییەکان شانازی و شەرەفمەندێكی تریان تۆمارکرد و وەفاداری خۆیان بۆ رێبازی بارزانی سەڵماند، رێگایان نەدا خەونی دژە پارتییەكان بێتە دی كە چاوەڕێی بینێنی مەرگی پارتی یان دەکرد، ئەم دەرەنجامەیە سەڵماندی ئەو زەمەنەیە بەسەر چوو بەقسە گوتن بە پارتی و دروشمەی رووخێنەر دەنگ کۆبکرێتەوە، خەڵکی کوردستان ھوشیارانە مامەڵەی کردو ئەم جارەیان سزای ئەوانەی دا کە لە دژی میللەتی خۆیان کاریان کردبوو، ئەوەش تێگەیشتنێکی باشە کەلەپرۆسەی ھەلبژاردنیشدا پرەنسیپی پاداشت وسزاھەبێت.
لەپەراوێزی ئەم سەرکەوتنەیەدا بەگرنگی دەزانم ھەڵوەستێکی خێرا لەھەمبەر ئەم دووخالەیەدا بکەم .
یەکەم :بانگەشەی ئارام و پهیام دروشم و کارنامەی پارتی بۆ ههڵبژاردن ،توانی سەرەنجی ھاوولاتیان رابکشێنێت، ئەمەش بووە ھۆکارێکی سەرەکی سەرکەوتنەکە.
دووەم :گەل بڕِیار دەدات ههر كهسێك سهنگی چهنده.بۆیەش لای ھەمووان دەرکەوت سەنگی پارتی چەندە،ئەمەش بەشێکی گرنگە لەبەرپرسیارییەتی، لەھەمانکاتدا ئەرکی پارتی قورستر بوو بۆ زیاتر خزمەتکردنی کوردستانیان ، گەورەترین شانازی کە بارزانی نەمر بەپارتییەکانی بەخشیوە خزمەتکردن و ھەستکردن بەبەرپرسیارەتیی، بۆیەش گرنگە بە بەرپرسیاریەتیەوە سەیری ئەم پاداشتەی جەماوەر بكرێت و كاربکرێت لە پێناو چاكتركردنی ئاستی بژێوی هاووڵاتییان و ئەنجامدانی گۆڕانكاری و چاكسازی لەھەموو بوارەکاندا هەر بەمەشە دەتواندرێت پاداشتی هەڵوێستی جەماوەر بدرێتەوە.