مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا، بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بە دادپەروەرانە و ڕێكوپێك ناو دەبات و داواش لەلایەنە سیاسییەكانی كوردستان دەكات بە زوویی دانوستاندن بكەن لە پێناو پێكهێنانی حكومەتێك كە نوێنەرایەتی تەواوی خەڵك بكات
ڤێدانت پاتێل، جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا دوای تەواوبوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ڕاگەیاند ” هانی لایەنەكان دەدەین بۆ ئەوەی بە خێرایی و بەبێ دواكەوتن حكومەتێك پێك بهێنن كە نوێنەرایەتیی دەنگی خەڵك بكات.”
دەشڵێت “پێمان وایە لەنێوان سەركردایەتی كورد لە هەرێمی كوردستان، خاڵی زیاتر هەن كە یەكیان بخات تاوەكوو دابەشیان بكات، بۆیە پێویستە بە زوویی ڕێگە چارەیەك بدۆزنەوە بۆ تێپەڕاندنی جیاوازییەكانیان و پێكهێنانی حكومەت،”