پشتیوان كەریم- زاری كرمانجی:
سەرۆكی ئەنجوومەنی بازاڕی دراو لە قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ سێشەممە، لەگەڵ كردنەوەی بازاڕی دۆلار و دراوەکانی دیکە، نرخی سەد دۆلاری ئەمریکی بە بەراورد بە سەرەتای هەفتە بەرز بونەوەی تۆمار کردووە، هەروەها بەشێك لە دراوەكانی دیكەش بەرامبەر بە دیناری عێڕاقی گۆڕانكاریان بەخۆیەوە بینیوە، تادێت بەهای توومەنیش دابەزینی زیاتر بەخۆیەوە دەبینێت .
حاجی محیەدین، سەرۆكی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕی دراو لە قەزای ناوەندی سۆران، هێمای بۆ ئەوەشكرد:” بەرزی و نزمی دۆلار كاریگەری كردۆتە سەر بازاڕ و تا دێت بەهای دراوەکانی دیکە بەرامبەر بەدۆلار دابەزین بەخۆیەوە دەبینن، سەرجەم دراوەكانی دیكەش گۆڕانییان بەسەر داهاتووە .
100 دۆلار بەرامبەر بە 152,400 دینارە .
100 دۆلار بەرامبەر بە شەش ملیۆن 250 و 200 هەزار توومەنە .
100 دۆلار بەرامبەر بە لیرە بەرامبەر بە سێ ملیۆن و 430 لیرەی توركییە .
100 یۆرۆ بەرامبەر بە 109 دۆلارە .
100 پاوەند بەرامبەر بە 129دۆلارە .
100 لیرەی توركی بەرامبەر بە 4,500 هەزار دیناری عێراقییە .
100 هەزار توومەن بەرامبەر بە 2,400 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەكرێت.