زاری كرمانجی-چۆمان
گۆمی بێکۆدیان دەکەوێتە سنووری قەزای چۆمان سەربە پارێزگای هەولێر، لە بەرزاییەكانی لوتكە چیای حەساری سەکران، ئەو گۆمە ( 3150 )مەتر لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە و بەهۆی پلەی ساردی ناوچەكە، بەدڕێژای ساڵ بەفری لێنابڕێت.
بەگۆتەی چالاكوانانی شاخەوانی گۆمی بێكۆدیان كەوتووەتە ناوچەیەكی سەخت و دوورە دەست لە بەرزاییەكانی لوتكە چیایی سەكران، بەمەش ئەو كەسانەی گەشت دەكەن بۆ شوێنەكە زیاتر لە هەشت كاتژمێر ڕێگا بە پیادە دەبڕن و بەناو سروشتی جوان و تاڤگەو كانیاو و جۆرەها گژوگیایی بەهاری تێپەڕدەبن،
كاتێكیش دەگەنە شوێنەكە بەهۆی دیمەنە جوان و سیحراویی و سەرنج ڕاكێشی گۆمەكە ماندووبوونیان بیردەچێتەوە، هەندیك لە شاخەوانەكانیش شەوێك لەژێر چادر و ناو كیسە خەوەكانیان لە سەر گۆمەكە بەڕێ دەكەن.
































































