محەمەد ئامۆكەیی – زاری كرمانجی:
راگەیاندن و پەیوەندییەكانی كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بڵاوی كردووەتەوە” هەڵساین بە گەڕانەوەی یەك بار لە مێوژی ئۆزباكستانی بە بڕی (24) تۆن بۆ وڵاتی سەرچاوە بەهۆی دەرنەچوون لە پشكنیندا لەلایەن هۆبەی وەرگرتنی نموونەی خۆراك بۆی ئەنجامدرا و دەركەوت كە شیاو نیە بۆ خواردن و لەپشكنیندا دەرنەچوو”.
لە بڵاو كراوەكەی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ئاماژە بەوەشكراوە” هەر بابەتێك لەگەڵ رێنماییەكانی هۆبەی وەرگرتنی نموونەی خۆراك یەك نەگرێتەوە رێگە بە هاوردەكردنی نادرێت بۆ ناو هەرێمی كوردستان، بۆیە لە لایەن لێژنەی هاوبەشی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بە سەرۆكایەتی بنكەی كۆنتڕۆڵی حاجی ئۆمەران مێوژی ئۆزپاكستانی گەڕاێندرایەوە بۆ وڵاتی سەرچاوە كە وڵاتی ئێرانە.